لە زاخۆ بە گوژمەی 21 ملیارد دینار پرۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ دەکرێت

سەرۆکێ شارەوانیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، بە گوژمەی 21 ملیار و 750 ملیۆن دینار پرۆژەی دروستکردنی ڕێگا جێبەجێ دەکرێت.

یونس مەحمەد، سەرۆکێ شارەوانیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”دەست کراوە بە جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی گەورەی دروستکردنی ڕێگا لە زاخۆ و ئێستا ڕێگای گەڕەکانی گوڵان، دەشتمرێ و ھیزل و زاگرۆس و مھاباد بە درێژایی 35 کیلۆمەتر جێبەجێ دەکرێن و لە گەڕەکی تلکەبەرێش بە درێژایی 15 کیلۆمەتر ئاوەڕۆ دروست دەکرێت.”

ئاشکرایشی کرد: ”ئێستا بە گوژمەی 21 ملیار و 750 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پرۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ دەکرێت و پلان دانراوە کە هەموو ڕێگاکانی زاخۆ قیرتاو بکرێن.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *