ئاوازدانەرێكی میسری لەسەر خوێندنەوەی قورئان بە مۆسیقا دەدرێتە دادگا

ئەمڕۆ سێشەممە میدیاكانی میسر و عەرەب بڵاویان كردەوە ئاوازدانەرێكی ناوداری میسری لەسەر خوێندنەوەی قورئان بە مۆسیقا و بەدەم ژەنینی عودەوە، ناڕەزایی دروست كردووە و سەندیكای قورئانخوێنان دەیدەنە دادگا.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە، دكتۆر ئەحمەد حیجازی ئاوازدانەر و مامۆستای میوزیك دەردەكەوێ، كە بەدەم ژەنینی عوودەوە، قورئان دەخوێنێ، بۆ راهێنانی قوتابیانی لەسەر مەقام خوێندن، بەڵام لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كاردانەوەی نەرێنی لێ كەوتووەتەوە.

لەمبارەیەوە محەمەد حەشاد سەرۆكی سەندیكای قورئانخوێنانی میسر رای گەیاندووە كە ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئاوازدانەرەكە دەگرنەبەر.

دەشڵێ قورئانی پیرۆز بۆ فێربوونی مەقامات ناشێ و دكتۆر حیجازییش قورئانی لەبەر نییە و ئەوەی دەیخوێنێ دروست ئایەتی قورئانی نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *