ئەمڕۆ سێشەممە فیدراسیۆنی کیک بۆکسینی عێراق و لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا گیان لەدەستدانی عەلی جەمیل پاڵەوانی كیك بۆكسێنی عێراقی راگەیاند.
یاریزان عەلی جەمیل لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەكدا لە دوای تەقینەوەی بوتڵێكی غاز لە نانەواخانەیەكی شاری كەربەلا، تووشی سووتانێكی سەخت هاتبوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.
پاڵەوانە عێراقییەكە، لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوەی وڵاتەكەیدا سێ میدالیای زێڕی بەدەست هێنابوو، یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکانی تیپی کیک بۆکسێنی عێراق.