د.مه‌دحه‌ت سلێمان، چاودێریی سیاسى ڕاگه‌یاند: ”به‌داخه‌وه یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، له‌برى ئه‌و بەیاننامۆکانەی دەریدەکات، ئه‌گه‌ر مێژووى خیانه‌ته‌كانى بژمێرین، مرۆڤی کورد شه‌رم دەکات بڵێ حزبێکی وەها لە کوردستان هەیە، له 16ى ئابی ۱۹۹٦دا پارتى ئاهه‌نگى یادى ده‌مه‌زراندنى بوو و دەستپێشخەریی ئاشتیی دەکرد، کەچی یەکێتی نه‌فیر عامیان بۆ پارتی دەردەکرد، بە حسابی خۆیان فاتیحا‌یان بۆ مەرگی پارتی دەخوێند، ئه‌وه قسه‌ى سه‌ركرده‌كانى خۆیانه، دواتر ئه‌گه‌ر سوپاى پاسدارانیان له سلێمانییه‌وه نەهێنابایە هەتا كۆیه، له‌وێش بەنیازی گەیشتن بە كۆمه‌ڵگاى جێژنیكان، دواتر ئه‌و سوپایە له كۆیه‌وه گوایه ده‌چنه‌وه ئێران، تۆ لە سلێمانیه‌وه هێنات و دەتویست به رێگاى هاملتۆن بۆ ئێرانی ببەیتەوه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو خه‌ونه‌كه‌ت بێته دی، یان دەتویست قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان تێك بده‌ى، یان ده‌تویست سۆران و بادینان لێك جیا بكه‌یته‌وه، كه ئه‌مه خه‌ونێكه بۆتان نه‌هاته دى.”
گوتیشى: ”ئه‌وه خیانه‌ته تۆ سوپایه‌كى بێگانه بێنیته سه‌ر خاكى خۆت، ئه‌گه‌ر سوپاى بێگانه بێننە سەر خاکت، تۆش مافى خۆته داواى هاوكاری بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و سوپایه ده‌ربكات، ئه‌و سوپایه‌ش كه هات هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت دوو سه‌عات لێره مانه‌وه، باشه سوپای عێراق بۆ هه‌ولێر هاتن، ئه‌ى بۆ ئه‌وان دوکان و پیره‌مه‌گروون و تاسلووجه و بازیان و سلێمانى و قه‌لاچۆلانیان بۆ چۆڵ كرد و چوون بۆ ئێران؟ خۆ كه‌س به‌دوایان نه‌كه‌وتبوو؟“
ئەو چاودێرە سیاسییە ده‌شڵێت: ”خۆ پارتى به‌ته‌ماى سلێمانى نه‌بوو، بەلام كە شار بێ ساحێب بوو، خه‌ڵك بۆخۆى داواى كرد پارتى بگه‌ڕێته‌وه، كه له ئێرانیش گه‌ڕانه‌وه، ئێمه ده‌زانین چی‌یان بۆ ئێرانییه‌كان واژۆ كردووه، لەبەرامبەر گه‌ڕانه‌وه‌یان ڕێككه‌وتنیان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، كه ڕێگا ناده‌ن به هیچ شێوه‌ك ده‌وڵه‌تى كوردى دروست بێت، ئه‌وه‌یه خیانه‌ت، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له هه‌ولێر ده‌ربكرێت، نه‌ك تۆ كوڕى هه‌ولێر به كوشت بده‌ى و قه‌ڵایه‌ك دروست بكه‌ى به ناوى قه‌ڵاى سه‌وز و خه‌ڵك بكوژى و خۆڵى به‌سه‌ردا بکەى، خه‌ڵك ئه‌وه له‌بیر ناكات، له ترسى یه‌كێتى ئه‌وان ئۆتۆمبێلە‌كانیان له‌سه‌ر چوار بلۆك له‌سه‌ر بان داده‌نا، بۆ خه‌ڵكى هه‌ولێر ئه‌وه له‌بیر ده‌كات، كه جێگرى سكرتێرى گشتیى یه‌كێتى گوتى هه‌ولێر چ شوێنێكى پیرۆزى تێدایه، تا شه‌ڕى براكوژیى تێدا نه‌بێت؟”
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: ”به‌ڵێ هه‌ولێر ئێستا بووەته پایته‌خت و خه‌ڵكى جیهان شانازیى پێوه ده‌كات، له‌دواى 31ى ئاب ئاوه‌دانى و بوژانه‌وه گه‌یشته هه‌موو لایەك، کەچی ئەو ناوچەیەی كه پێیان ده‌گوت زۆنى سه‌وز، ئه‌وان نه‌یانتوانى به هاوكاریى ئێران زۆنه‌كه‌ى خۆیان په‌ره پێ بده‌ن، بڕۆن سه‌یرى شوێنه‌كانى دەسەڵاتداریی ئه‌وان بكەن، ئه‌وان دێن باسى خیانه‌ت ده‌كه‌ن، لەبری ئەوە ده‌بوو داواى لێبوردن له خه‌ڵكى هه‌ولێر بكه‌ن، ده‌بوو داواى لێبوردن له كه‌ركووكییه‌كان بكه‌ن، كه له 16ى ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووكیان به حەسەن پلایسه‌كان فرۆشت، كه ئاڵاى كوردستانیان خسته ژێر قاچى خۆیان، ئه‌وه به قسه‌ی وه‌ستا ڕه‌سووڵ، كه كۆبونه‌وه‌ى كردووه له 14ى ئۆكتۆبه‌ر، كە له نۆ كه‌س هه‌شتى ئێرانى بووه، سه‌یرى مۆبایله‌كه‌ى وه‌ستا ره‌سووڵ بكه‌ن رێككه‌وتنه‌كه‌ى تێدایه به هێڵى شین، كه چۆن بێن هه‌تا ئیبراهیم خه‌لیل داگیر بكه‌ن،. ئه‌ى ئه‌وه خیانه‌ت نییه؟“
ئه‌و چاودێره ڕاشیگه‌یاند: ”ئه‌وان دیل كوژن، له پشتئاشانه‌وه بگره تا ئه‌و دیلانه‌ى پارتى نانى پێدان، دواتر هه‌موویان كوشتن، ئه‌وه خیانه‌ته له‌پشته‌وه بێت و خه‌نجه‌ر له براكه‌ى خۆت بده‌ى، ئه‌وه خیانه‌ته تۆ بێیت باوه‌ش له پیسترین كه‌سى خیانه‌ت بده‌ى، كه ره‌یان كلدانى و قه‌یس خه‌زعه‌لى، شه‌رمه بۆ یه‌كێتى ئه‌و به‌یانه‌ى ده‌ركردووه، ده‌بوو به‌یانه‌كه‌یان ڕۆحی ته‌بایى تێدا بوایه، داواى لێبوردنیان له خه‌ڵكى كوردستان بكردایه، ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه یه‌كێتى بوو خیانه‌تى كرد، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت فاتیحا له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك بخوێنێت، ده‌بێت بیر له‌وه بكاته‌وه، رۆژێك دێت خه‌ڵك فاتیحا‌ى له‌سه‌ر بخوێنێت، ئه‌و حزبه ئێستا چى لێ هاتووە؟ ئێستا بووەته حزبى مافیا و پیاوكوشتن، موراد كانى كورده‌یی بۆ كوژرا، تاكه شاهێدى له دادگا دابوو، ئه‌ویشان كوشت، ئامانج بابانى و منداڵ و ژنه‌كه‌تان بۆ كوشت؟ هاوكارتان بۆ له‌ناو منداڵه‌كانى تیرۆر كرد؟ كاوه گه‌رمیانیتان بۆ كوشت؟ ئه‌ى بۆ یه‌كتر ده‌رمانخوارد ده‌كه‌ن؟ ئه‌ى ئه‌وه خیانه‌ت نییه؟ باشتره ئێوه خه‌ریكى كارى خۆتان بن، پارتی‌یش خه‌ریكى ئاوه‌دانى و وڵاتپارێزییه.