بەراورد بە مانگی حەوتی ڕابردوو، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیاتر هەناردەكردن، لە فرۆشتنی نەوتدا، عێراق 571 ملیۆن دۆلاری زیاتر دەستدەكەوێت و داهاتی مانگێكی دەگاتە 8 ملیار و 846 ملیۆن دۆلار.
وهزارهتی نهوتی عێراق بڵاوی كردەوە: “لە مانگی ئابدا هەناردەکردنی نەوتی خاو گەیشتە 106 ملیۆن و 122 هەزار و 874 بەرمیل، داهاتەکەشی بڕی 8 ملیار و 846 ملیۆن دۆلار بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تێکڕای بڕی هەناردەکراوی ڕۆژانە گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 423 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، وتێکڕای نرخی یەک بەرمیل 83.35 دۆلار بووە.
لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا لە فرۆشتنی 105 ملیۆن و 487 هەزار بەرمیل نەوت عێراق 8 ملیار و 293 ملیۆن دۆلاری دەستكەوتبووە.
لە مانگی شەشدا هەناردەی نەوت 100 ملیۆن و 59 هەزار بەرمیلی تێ پەڕاندبوو، کۆی داهاتی مانگی حوزەیران حەوت ملیار و 179 ملیۆن دۆلار بوو.