بەوێنە.. شاخەوانانى کورد و دوو ئەشکەوتەوانى بیانى، ئەشکەوتەکانى کوردستان بەدۆکیۆمێنت دەکەن

لە پرۆژەیەکی هاوبەشى دەستەی شاخەوانیی لووتکە بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند ئەشکەوتەوان و زانای بواری جیۆلۆجی و دوو ئەشکەوتەوانی بیانى کارێکى چەند ڕۆژى بۆ بەدۆکیۆمێتکردنى ئەشەوتەکانى کوردستان دەکەن.

‎ دەستەی شاخەوانیی لووتکە و تیمێکی دووکەسیی نێودەوڵەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  و بەرازیل لە میانی چالاکیی دوو هەفتەیى چەند ئەشکەوتێکی جوانی بینراو و نەبینراویان بەسەر کردەوە و بە شێوەیەکی ئەکادیمی و ستانداردی جیهانی نەخشەی زانستییان هەڵگیرایەوە.

‎لەو کارەدا چەندین کاری ناوازە و ئاشکراکردنی ئەشکەوت و چاڵەکان و بەرچاوخستنی گۆشەیەکی تری جوانىی سروشتی نیشتمانی جوانی کوردستان دەخرێنە ڕوو، لە هەمان کاتدا پرۆژەکە لەسەر بناغەیەکی زانستی بنیاد نراوە کە ئامانج لێی بەداتاکردن و نەخشەهەڵگرتنەوەی زانستیی تێکڕا، یان زۆرینەی ئەشکەوت و چاڵەکانی کوردستانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *