لەندەن.. خۆپیشاندانێک بۆ پاڵپشتیی هاووڵاتییانی کوردی کەرکووک، ئەنجام دەدرێت

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – بەریتانیا لە شاری (لەندەن) خۆپیشاندانێک بۆ پاڵپشتیی هاووڵاتییانی کوردی کەرکووک، دژ بە پێشێلکاریی میلیشیاکانی عێراق ئەنجام دەدات.

خۆپیشاندانەکە رۆژی سێشەممە 5/9/2023، کاتژمێر 13:30 تا 17:00 لەبەردەم باڵوێزخانەی عێراق ئەنجام دەدرێت و لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – بەریتانیا سەرپەرشتی دەکرێت.

لە خۆپیشاندانەکەدا نامەی ناڕەزایی و ئیدانەکردن و داواکاری بۆ چارەسەری ئەو کێشانە دەدرێتە باڵوێزخانەی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *