هەرێمى کوردستان.. هەشت جۆرە بنەتۆوى گەنم زیاد دەکرێت

بەرپرسێکى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى کرد بۆ ئەمساڵ هەشت جۆرە بنەتۆوى گەنم زیاد دەکەن و دەیدەن بە جووتیاران کە بەرگەى کەمئاوى و ساردى و گەرمیى هەوا دەگرێت.

ڕێژین سدقى، بەڕێوەبەرى بەروبوومى دانەوێڵە لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “جووتیارانى هەرێمى کوردستان ساڵانە چەندین جۆرى بنەتۆوى گەنم دەچێنن کە زۆر جار جۆرەکانیان وەک پێویست نییە و ڕووبەڕووى نەخۆشى و کەمبەرهەمى دەبێتەوە، بۆیە دەمانەوێت لە ڕێگەى پلانێکەوە هەموو ئەو گرفتانە چارەسەر بکەین”.

گوتیشى: “بۆ ئەمساڵ هەشت جۆرى بنەتۆوى گەنممان تۆمار کردووە کە لە ناوخۆدا توێژینەوەیان لەسەر کراوە و پەسند کراوە بەنیازین بۆ وەرزى چاندنى ئەمساڵ بیدەینە جووتیاران کە کوالێتیى گەنمەکە بەرزە و بەرگەى گەرما و سەرما و وشکەساڵى و کەمئاوى دەگرێت”.

ڕێژین سدقى ئاماژەى بەوەش کرد کە لە هەوڵدان بنەتۆوى جۆرەکانى دانەوێڵەى  دیکەش زیاد بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *