حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە پرۆژەی بەدووسایدكردنی ڕێگەی سپیلك-خەلیفان لە ئیدارەی سۆران، تێچووەكەی 76.5 ملیار دینارە و زیاتر لە 400 هەلی كاری بۆ هاووڵاتییان ڕەخساندووە و كاری تێدا دەكەن.
لەم بارەیەوە، هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: كاری پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرجەم سێكتەرە جیاوازەكان بەردەوامە و چەندین پرۆژەی گرنگ لە سەنتەری شار و شارۆچكە و گوندەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێن، یەكێك لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانیش، بریتییە لە پرۆژەی دووسایدی (خەلیفان-سپیلك).
گوتیشی: ”پرۆژەكە دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەردی بناغەی دانرا و بە درێژیی زیاتر لە 10 كیلۆمەتر كاركردن تێیدا بەردەوامە و قۆناغێكی باشی بڕیوە.”