هاوینی ئەمساڵ گەرمترین هاوینی مێژوو بوو

ئاژانسی كەشناسیی نەتەوە یەكگرتووەكان و كەشناسیی ئەورووپا لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەدەن، هاوینی ئەمساڵ گەرمترین هاوینی مێژوو بوو، كە لە ساڵی 1940ەوە تا ئێستا، گەرمیی لەم شێوەیە تۆمار نەكراوە.

ئاژانسی كەشناسیی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاپۆرتێكی هاوبەشی لەگەڵ كەشناسیی ئەورووپا بڵاو كردووەتەوە و باس لەوە دەكەن، بە فەرمی هاوینی ئەمساڵ، گەرمترین هاوینی مێژوو بوو، هەر لەمبارەیەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لە ڕێبەرانی جیهان دەكات، بەپەلە لەسەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كار بكەن و هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو گەرمای هاوینی 2023 بە جۆرێك بوو، كە لە ساڵی 1940ەوە تا ئێستا، گەرمای لەم شێوەیە تۆمار نەكراوە.

لە ڕاپۆرتەكەدا ڕوونیش كراوەتەوە، كە هاوینی ئەمساڵ گەرمییەكەی سووتێنەر بووە بۆ بەشێک لە نیوەگۆی باکووری زەوی، لەنێویاندا بەشێک لە ئەمریکا، ئەورووپا و ژاپۆن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *