ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سێ كەس لە ئاوی زێی گەورەدا خنكان.
سەرکەوت کاڕەش گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوو شوێنی جیاوازی زێی گەورەدا، دوو کەس خنکان”.
گوتیشی: “کەسی یەکەم لە ڕاست گوندی مەنداوە و کەسی دووەمیش لە زەنگەر خنکاوە”.
یەكێك لە خنکاوەکان ناوی عەبدولسەلام سەباحە، تەمەنی ۱۳ ساڵ و دانیشتووی هەولێرە، ئەوی تر ڕۆکان عەبدولباقی تەمەن ١٧ ساڵ دانیشتووی دارە شەکران، سێیەم خنكاویش ناوی نامیق جەبارە، تەمەنی ٤۰ ساڵ و پێشمەرگە بوو، لە ناوچەی مەنداوە خنكاوە.