وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەرکرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 10/9/2023، فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، فەرمانێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردووەتەوە، كە تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20%ی قەرزەكانی سزای هاتوچۆ بۆ ماوەی شەش مانگ، لە 28ی 8ی 2023وە تا 28/2/2024، جێبەجێ دەكرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە کە لە دوای کۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە هەر کەسێک پێ بژاردن نەدات لە ماوەی 30 رۆژدا، ئەوا بەپەی بەشی 20 لە یاسای هاتوچۆ ژمارە 86ی ساڵی 2004 مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *