یەکەمین فێستیڤاڵی کشتوکاڵی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوە چوو

لەژێر چاودێریی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆراندا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵـی سۆران یەکەمین فێستیڤاڵی بەرهەمی کشتوکاڵیی جووتیارانی ساز دا و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.

 هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ڤێستیڤاڵەكە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی بەردەوام بوو، شەوی ڕابردوو کۆتایی هات كە زیاتر لە 100 جووتیاری نموونەیی سنووری هەر شەش قەزاکانی سەر بە ئیدارەی سۆران تێیدا بەشدارن، کە بەرهەمەکانیان خستووەتە ڕوو، بە ئامانجی زیاتر بەبازاڕکردنی بەرهەمە سروشتی و ناوخۆییەکان و ناساندنیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.

ئاشكراشی كرد: جگە لە نمایشكردنی بەرهەمە خۆماڵییەكانی جووتیاران، چەند دیارییەکیش بۆ ھاندانی زیاتری جووتیاران دابەش کران، بە چاودێریی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سۆران و نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *