لە نەخۆشخانەیەكی بابل تەنێكی نامۆ لە گەدەی منداڵێك دەرهێندرا

ئەمڕۆ یەكشەممە لە نەخۆشخانەیەكی شاری بابل، تەنێکی نامۆ لە ناو گەدەی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ دەرهێندرا.

تیمێکی پزیشکیی تایبەتمەند لە سەنتەری هەرس و جگەر لە نەخۆشخانەی گشتیی بابل، لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە، پێچکەرەوەیەكی گەورەیان لە گەدەی منداڵێک دەرهێنا، كە بەر لە سێ ڕۆژ قووتی دابوو.

 دکتۆر عامر موسا كە سەرپەرشتیی نەشتەگەرییەكەی كردووە، بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە کە دوای ئەنجامدانی هەموو پشکنینە پزیشکییە پێویستەکان، جەستە نامۆکەیان بە سەرکەوتوویی لە گەدەی منداڵەكە دەرهێناوە و ئێستا باری تەندروستیی منداڵەکە جێگیرە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *