پۆلیسی ژینگەی ڕاپەڕین دوو کەسی عەرەبی لەدەشتی بتوێن لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیر کرد کە سەرقاڵی ڕاوکردنی باز بوون.
شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی ژینگەی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوای کۆکردنەوەی زانیاری بەوەی کە دوو کەسی بەنەتەوە عەرەب لە دەشتی بتوێن سەرقاڵی ڕاوکردنی بازن، مەفرەزەیەکی هێزەکانمان گەیشتنە شوێنەکەو توانییان هەردوو کەسەکە دەستگیر بکەن.”
گوتیشی: “چەند کەلوپـەلێکی ڕاوکردنی ئەو دوو کەسەش دەستی بەسەردا گیراوە و ئێستا هەردوو سەرپێچیکارەکە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستی پێکردووە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ دوو کەسی دیکە درچووە.”