پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، بەردی بناغەی دروستکردنی پرۆژەی ڕێگای هەورسکێ دانرا کە شەش گوند لێی سوودمەند دەبن.
د. عهلى تهتهر، پارێزگاری دهۆک، ڕایگەیاند: ”کاروانی ئاوەدانی بەردەوامە و بەم زووانە بە ڕاگەیاندنی کۆمەڵێک پرۆژە مزگێنیی خۆش بە خەڵکی ناوچەی سێمێل ڕادەگەیەنرێت و تا ئێستاش ژمارەیەک پرۆژە ڕاگەیەنراون و لە قۆناغی جێبەجێکردندان و ئێستاش بەردەوام پرۆژەکان جێبەجێ دەکرێن.”
ئاشکرایشی کرد: ”ئێستا بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی هەورسکێ لە قەزای سێمێل دانراوە و بەبێ جیاوازی، پرۆژەکان بۆ هەموو دەڤەرەکان جێبەجێ دەکرێن.”