وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، 17 ئەندامی ڕێکخراوی تێرۆریستیی داعش لە باشووری توركیا دەستگیر كراون.
ڕۆژی یەکشەممە 17/9/2023، عەلی یرلی کایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە، 18 ئەندامی داعشیان لە ناوچەی ئەدەنە لە باشووری ئیە وڵاتە دەستگیر کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە ئاژانسی (ئەنادۆڵو)ی توركی بڵاو كراوەتەوە، تیمی دژە تیرۆری توركیا هێرشیان کردووەتە سەر 23 شوێن لە ناوچەی ئەدەنە و توانیویانە 17 کەس کە ئەندامی داعش بوون، دەستگیر بکەن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەش داوە، لەو شوێنانە کە ئەم ئەندامانەی داعش دەستگیر کراون، بۆمب و کەلوپەلی تەقینەوە و چەکی جۆراوجۆر دۆزراونەتەوە.