كۆنفرانسێكی زانستیی نێودەوڵەتی لەسەر پەیماننامەی لۆزان لە زانكۆی سۆران بەڕێوە دەچێت

لە زانكۆی سۆران بە بەشداریی ژمارەیەك لە پسپۆڕان و سیاسەتمەداران و توێژەران، كۆنفرانسێكی زانستیی نێودەوڵەتی لەسەر پەیماننامەی لۆزان ساز درا کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

م. زێبار عەزیزخان، لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەممە 19-9-2023 لەلایەن بەشی مێژوو لە فاكەڵەتی ئادابی زانكۆی سۆران، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەرۆكی زانكۆی سۆران و ڕاگر و مامۆستا و قوتابیانی زانكۆ و بە بەشداریی ژمارەیەك لە میوانان و كەسانی سیاسەتمەدار و پسپۆڕ، كۆنفرانسێكی زانستیی نێودەوڵەتیی لەسەر پەیماننامەی لۆزان ساز درا کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت”.

 گوتیشی: “كۆنفرانسەكە لەژێر دروشمی (ئاڵنگارییەكان، یەكڕیزی و یەكترقبووڵكردن) و بە ناونیشانی (پرسی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: لە سیڤەرەوە بۆ لۆزان – خوێندنەوەی دوای سەدەیەك لە دەرفەت و ئالنگارییەكان)، لە ڕۆژانی 19 و 20ی ئەیلوولی 2023، لە كەمپەسی زانكۆی سۆران، بەڕێوە دەچێت”.

 ئاماژەی بەوەش دا: “لەم كۆنفرانسەدا، دەیان توێژینەوەی زانستیی توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەسەر بابەتە جیاوازەكانی پەیوەست بە سەد ساڵەی لۆزان پێشكەش دەكرێن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *