لە ئاکرێ ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی دروست دەكرێن

لە ئاکرێ پرۆژەی دروستكردنی ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی جێبەجێ دەكرێت و وەزیری شارەوانیش جەخت لەسەر گەشەپێدانی شارەكە لەڕووی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی پرۆژەی هەمەجۆر لە ئاكرێ دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20/9/2023، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوی کردەوە: “لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شار و شارۆچكەكان، لەلایەن شارەوانیی ئاكرێ، پرۆژەی دروستكردنی ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی جێبەجێ دەكرێت و كاركردن لەو پرۆژەیە بەردەوامە.”

ئەوەش خراوەتە روو: “ئەو پرۆژەیە كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئاكرێ دەبێت و تیمەكانی شارەوانیش بە بەردەوامی بەدواداچوون لەسەر قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن و لە ماوەیەكی نزیكدا پرۆژەكە تەواو دەكرێت.”

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 4/9/2023، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سەردانی شاری ئاكرێی كرد و پرۆژەی ئاوی ئاكرێی بەسەركردەوە كە بە گوژمەی 109 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت‌ و لە یەک کاتژمێردا توانای بەرهەمهێنانی 3000م3 ئاوی هەیە، گرفتی كەمئاوی لە ئاكرێ چارەسەر دەكات.

هاوكات وەزیری شارەوانی لەمیانەی سەردانەكەیدا لەگەڵ قائیمقامی ئاكرێ و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی ئاكرێ کۆبووەوە و بەدواداچوونی بۆ ئیشوكار و پرۆژەكانی سنوورەكە كردەوە، هەروەها جەختی لەسەر گەشەپێدانی شارەكە لەڕووی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی پرۆژەی هەمەجۆر لە ئاكرێ كردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *