لە عێراق دزێك بە 100 ملیۆن دینارەوە دەستگیر دەكرێت

کەسێک كە 100 ملیۆن دیناری ماڵێکی لە پارێزگای بەسرە دزیبوو، دەستگیر کرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراقی فیدراڵ لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: “بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان لە دزینی 100 ملیۆن دینار لە ماڵێکدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شەتولعەرەب لە پارێزگای بەسرە ئاگادار کرانەوە و دەستبەجێ تیمەكە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کرد.”

ئاماژەی بەوەش دا: “هێزەکانی پۆلیس دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە و دەستگیرکردنی، دواجار بە 100 ملیۆن دینارەوە  دەستگیر كرا.”

وەزارەتی ناوخۆی عێراقی فیدراڵ ئاشكراشی كردووە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر لەگەڵیدا، دانی بەوەدا ناوە کە دزیی لە ماڵەکە کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *