سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامە لە ڕێکخستنەوەی شەقامەکان و باشترکردنی ڕێگاوبان .
ئەمڕۆ شەممە 23/9/2023 ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: ”لەلایەن تیمەکانی هۆبەی لادانی زێدەڕۆیی لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش سەر بە سەرۆکایەتیمان، بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی دەست کرا بە لادانی چەندین تاسەی نایاسایی لە گەڕەکی کوردستان، هاوکات گرنگی درا بە ڕێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکانی پیشەسازیی باشوور و ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان و کاسبکاران لە پاراستنی شەقامەکان و نەهێشتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچی لەسەر موڵکی گشتی.”
جەختیش کراوەتەوە کە ”هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و لە ماوەی داهاتوودا چەندین کۆڵان و شەقامی دیکە ڕێک دەخرێنەوە.”