بەوێنە و ڤیدیۆ.. ئافرەتێكی ئەفغانی 25 ساڵە لەلایەن براكەیەوە لە ژوورێكدا زیندانی كراوە

ئافرەتێكی بەتەمەنی ئەفغانی، ماوەی 25 ساڵە لەلایەن براکەیەوە زیندانی کراوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن پۆلیسەوە ئازاد کرا.

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، پۆلیسی کابول، ئافرەتێكی بەتەمەنی بە ناوی (نیکبەخت)، لەنێو ژوورێکدا دۆزیوەتەوە و ئازادی کردووە، ئاشكرایان كردووە، نیکبەخت ماوەی 25 ساڵ لەلایەن براکەیەوە لە ژوورێکی تاریک و پیسدا زیندانی کردبوو.

هەمان وەزارەت ڤیدیۆی ئەم ئافرەتەی بڵاو کردووەتەوە و باس لەوە كراوە، برای نیکبەخت بەهۆی ناکۆکیی بنەماڵەیی، خوشکەکەی ماوەی 25 ساڵە بەند کردووە و ژنی براکەیشی دەڵێ ڕێگەی بە ئێمە نەدەدا کە لەو ژوورە بیهێنینە دەرەوە و دەیگوت: “نابێ دراوسێکان بزانن کە ئەو لێرەیە و دەنگی نەیەت.”

میدیا جیهانییەكان ئاماژە بەوەش دەدەن، نیکبەخت لەم ماوە زۆرەدا کە لە ژوورێكدا زیندانی کراوە، بەهۆی ئەوەی هیچ جووڵەیەکی نەبووە، تووشی دەیان نەخۆشی بووە و کێشەی دەروونیشی بۆ دروست بووە.

ڕوونیش كراوەتەوە، برای نیکبەخت و چەند پیاوێكی دیکەی ئەم بنەماڵەیە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *