پۆلیسی سۆران چەند تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد

لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی سۆرانەوە چەند تۆمەتبارێك بە تاوانی دزی دەستگیر كران و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 مقەدەم شەماڵ دێواری حامد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوای ئاگاداركردنەوەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بە هەبوونی چەندین تاوانی دزی، لە چەند كات و شوێنێكی جیاواز لە شاری سۆران، كە دوو مۆبایلی گرانبەها و 75 جەکی ستوونی داربەستی (نەجاڕی)یان دزیبوو. دوای گەڕان و بەدواداچوونی مەفرەزەكانمان و كۆكردنەوەی زانیاری لە ڕێگای كامێراكانی چاودێرییەوە توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتباران بناسرێن و دەستگیر بكرێن.”

گوتیشی: “ئەوانەی دەستگیر كراون بە ناوەكانی (ر-ع-ح) لەدایكبووی 1987 و (ب-س-ر) لەدایكبووی 2005 و (م-ڕ-ك) لە دایكبووی 1984 دانیان بە تاوەنەكەیاندا ناوە، لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیران، بەپێی ماددەكانی (446/ی.س) و (444/ی.س) لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *