لە ئێران، چوار كەس بەهۆی فرۆشتنی خواردنەوە كحوولییەكانی دروستكراوی دەستی خۆیان، سزای سێدارەیان بۆ دەركرا، باس لەوەش دەكرێت، ژمارەیەك كەس بە خواردنەوە كحوولییەكانی ئەو چوار كەسە، گیانیان لەدەست داوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 26/9/2023، مەسعود ستایشی، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، چوار کەس کە تۆمەتبار بوون بە دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحوولییەکان و ئەم خواردنەوانە بوونەتە هۆی ئەوەی 191 کەس ژەهراوی بن، کە لەو ژمارەیەدا، 17 کەس گیانیان لەدەست داوە، سزای سێدارەیان بۆ دەرچوو.
پێشتر تەندروستیی ئێران ئاشكرای كردبوو، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، بەهۆی خواردنەوەی خواردنەوە کحوولییەکان کە لە ماڵەوە دروست کراوە، 17 کەس گیانیان لەدەست داوە.