پرۆژەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ دابەشكردنی جانتا و پەڕاو بەسەر قوتابیانی (خاوەن پێداویستیی تایبەت، منداڵی شەهید و كەمداهات) لە قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران بەڕێوە دەچێت.
نێچیرڤان عەبدلواحید، بەرپرسی ئۆفیسی سۆرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە بەردەوامیی كار و چالاكی و پێشكەشكردنی هاوكاری بە چین و توێژەكان، ئێستا وەك دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستمان كردووە بە پرۆژەی دابەشكردنی جانتا و پەڕاو بەسەر قوتابیانی (خاوەن پێداویستیی تایبەت، منداڵی شەهید و كەمداهات) لە قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران و بەردەوامیش دەبین”.
گوتیشی: “دەستخۆشانە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی قەزاكان و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەكان دەكەین، كە هاوكار و هەمانگمانن بۆ پێشكەشكردنی ئەو پێداویستیانە بەسەر قوتابیاندا.”