بهبڕی نزیکەى 500 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەیەکى ستراتیژیى کارەبا جێبەجێ دەکرێت.
سیروان محەمەد، گوتەبێژی کارەبای سلێمانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لهسهر بودجهی داهاتی 8%ی كارهبا و به بڕی نزیکەى 500 ملیۆن دینار پرۆژەی دەرکردنى پێنج فیدەری لە وێستگەى نوێى مۆبایلى 25MVA لە چەمچەماڵ) جێبەجێ دەکرێت”.
گوتیشی: “پرۆژەکە گرنگى زۆرى هەیە بۆ چارەسەرکردنى بارزۆرى سەر فیدەرەکانى دابەشکردنى کارەباى ناو قەزاى چەمچەماڵ و بڕیاره له ماوهی 120 ڕۆژدا كارهكانی تهواو بێت”.