بانکی ئەزمەڕ لە سلێمانی، بە هەڵە بڕی 400 ملیۆن دیناری بە بەشی پۆلیسی ئامێرسازی داوە و لەلایەن لێژنەی مووچەی ئەو بەشەیشەوە، پارەکە بۆ بانکەکە دەگێڕدرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئەیلوولی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، له كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانیان، لێژنه‌ی مووچه‌ی به‌شی پۆلیسی ئامێرسازی، بڕی 400 ملیۆن دیناری زیاتریان له مووچه‌ی خۆیان پێ دراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، کە مووچەکە لە بانکی ئەزمەڕ وەرگیراوە و دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە، کە پارەیەکی زیاتر وەرگیراوە، لەلایەن بەشی مووچەی پۆلیسی ئامێرسازییەوە. پارە زیادەکە بۆ بانکی ئەزمەڕ دەگێڕدرێتەوە.
شایەنی باسە،عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی له لێژنه‌كه كرد و “له‌پای ده‌ستپاكی و ڕاستگۆییان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕی پاره زیاده‌كه سوپاس و ده‌ستخۆشیی ئاڕاسته كردن.”