دووکان.. ڕێکخراوی یونیسێف پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە جێبەجێ دەکات

قایمقامی قەزای دووکان ئاشکرای کرد، ڕێکخراوی یونیسێف لەسەر بودجەی خۆی پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە بۆ چەند گەڕەکێکی ئەو شارۆچکەیەی دووکان جێبەجێ دەکات.

سیروان سەرحەد، قایمقامی دووکان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پرۆژەکە بڕی ٤٥٠ ملیۆن دیناری لەلایەن ڕێکخراوی یونسێفەوە بۆ دابین کراوە کە لادان و گواستنەوەی ئاوی خواردنەوەی بۆڕیی ئاوی خواردنەوەی دوو گەڕەکی سارا و باسکە و باریکە و ئاشتی و دووکانی سەرووە لەسەر هێڵی ئاوی دووکان دوو و وێستگەی کارۆئاویی دووکان و کردنیەتی بە پرۆژەیەکی سەربەخۆ، بەوەش گرفتی ئاوی خواردنەوەی ئەو گەڕەکانە چارەسەر دەبێت”.

گوتیشی: “ئێستا پرۆژەکە ڕادەستی کۆمپانیای جێبەجێکار کراوە و بڕیارە لە ماوەی هەشت مانگدا تەواو بکرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *