100 بەربژێری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دوور خرانەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ ئاشكرای كرد كە نزیکەی 100 بەربژێر لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دوور خراونەتەوە، کە بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

بەپێی ماڵپەری (ئەلعەرەبی ئەلجەدید)، دوورخستنەوەی بەربژێرەكان بەهۆی ئەوە بووە كە یاسای ڕیشەكێشكردنی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوە.

جێی باسە ئەو ڕێوشوێنە پێچەوانەی بەڵێنەكانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵە، كە گوتبووی دۆسیەی ڕێکارەکانی دەستەی “لێپرسینەوە و دادپەروەری”، پەیوەندیدار بە ئەندامانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە دەگوازێتەوە بۆ دادگا.

بەم هۆیەوە لایەنە عەرەبە سوننەكانی عێراق ناڕەزاییان لێ بەرز بووەتەوە و پێیانوایە لایەنەكانی عەرەبی شیعەی دەسەڵاتدار، یاسای ریشەكێشكردنی بەعس و دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری لە دژی پێكهاتەی عەرەبی سوننە بەكاردێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *