لە شاری سەرپێڵ زەهاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە بە پێوەری ڕێختەر، ڕووی دا.
ئەمڕۆ سێشەممە 3/10/2023، بەرپرسی بەشی قەیرانەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: “بوومەلەرزەیەک لە شاری سەرپێڵ زەهاو لە سنووری كرماشان، ڕووی داوە، کە تا ئێستا هیچ زیانێكی مرۆیی نەبووە.”
ئەم بوومەلەرزەیە كاتژمێر 9:27 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ بە كاتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە گوڕی چوار پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتری ڕووی داوە.