چەند شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە ئەگەرگۆڕانکاری روونەدات لە مەودای 10 رۆژی کۆتایی مانگ و سەرەتاکانی مانگی ئاییندە ئەگەری ھاتنی چەند شەپۆلێکی باش و بەھێزی بارانبارین هەیە.

ئەمشەو پێنجشەممە 5/10/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان تاوەکوو 10ی ئەم مانگە بەگشتی کەشوھەوا جێگیر دەبێت و ئەگەر ھەیە لە مەودای نێوان 10 بۆ 20ی ئەم مانگە بارانبارینەکان لەناوچەکانمان دەستپێبکاتەوە بەشێوەی لاواز و مامناوەند زیاتر بارانەکان ناوچەیی دەبن و گشتگیر نابن لەم مەودایەدا.”

ئەوەشی خستووەتە روو: “وەک ئەوەی دەرکەوتووە و گۆڕانکاری روونەدات لە مەودای 10 رۆژی کۆتایی مانگ و سەرەتاکانی مانگی ئاییندە ئەگەری ھاتنی چەند شەپۆلێکی باش و بەھێزی بارانبارین بەکاریگەری نزمە شەپۆلەکانی دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *