دایكی كچە ئەڵمانییەكەی لە ئیسرائیل كوژرا لێدوانێكی ڤیدیۆیی بڵاو دەكاتەوە

دایکی ئەو کچە ئەڵمانییەی لە ئیسرائیل چەکدارانی حەماس ڕووتیان كردبووەوە و بەناو شاردا دەیانگەڕاند، داوا دەكات لانیکەم تەرمی کچەکەی ڕادەست بکەنەوە.

دایکی شانی لووک، هاووڵاتیی ئەڵمانی، کە بە مەبەستی بەشداریكردن لە فێستیڤاڵێکی میوزیک سەردانی ئیسرائیلی کردبوو، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک داوای لە چەکدارانی حەماس کردووە، لانیکەم تەرمی کچەکەی ڕادەست بکەنەوە.

ڕۆژی ڕابردوو، لە دوای هێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، چەكدارانی حەماس تەرمی ئافرەتێكیان بە ڕووتكراوەیی لە پشت ئۆتۆمبێلەکەوە دانابوو و بەناو شاردا دەیانگەڕاند، دواتر دەرکەوت هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەڵمانیایە بە ناوی شانی لووک کە بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵی میوزیک لە ئیسرائیل بووە، ئەم دیمەنانە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەوە.

لە دوای هێرشی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل 300 کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار و 590 کەس بریندار بوون، گۆڤاری (جۆرشەلیم پۆست)یش ڕایگەیاندووە، چارەنووسی 750 کەس نادیارە، لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندروستیی غەزە لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە، تا ئێستا 256 چەکداری حەماس و هاووڵاتیی فەڵەستینی کوژراون و هەزار و 788 کەسیش بریندارن.

جێگەی باسە پاش هێرشەكەی حەماس بۆ سەر كەرتی غەزە، چەندان وڵات سەركۆنەی هێرشەكانیان كرد و هاوسۆزیی خۆیان بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند.

بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە 7/10/2023، چەكدارانی حەماس بە هەزاران مووشەك هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل و پاشان چوونە نێو كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوونی دەوروبەری غەزە و ئیسرائیلیش وەڵامی هێرشەكەی دایەوە و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *