سامان عەبدوڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمرۆ یەکشەممە 10/8/2023 زانکۆی سەلاحەدین سیمپۆزیۆمی هەفتەی دیپلۆماسیەتی کوردی بەڕێوە دەبات.
گوتیشی: پرۆگرامی سیمپۆزیۆمەکە لە دوو پانێڵ پێک دێت کە بریتین لە:
پانێڵی یەکەم: ڕۆڵی دیپلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان لە بارودۆخە جیاوازەکاندا.
د. جووتیار عادل، بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری.
د. عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا.
د. زیاد رەئووف، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا.
د. شاڵاو عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پانێڵ-زانکۆی سەلاحەدین.
پانێڵی دووەم: خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی دیپلۆماسیەتی هەرێمی کوردستان.
د. سامان سۆرانی، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
ڕێزان نەجیب، نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا.
پ.د. قادر محەمەد، کۆلێژی ئاداب-زانکۆی سەلاحەدین.
د. پەروێز رەحیم قادر، کۆلێژی زانستە سیاسییەکان- زانکۆی سەلاحەدین.