ئەمرۆ یەکشەممە 8/10/2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەفین دزەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر عەلی دۆلەمەڕی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، زیاد رهئوف نوێنهری حكوومهتی ههرێمی کوردستان له پۆڵۆنیا، دکتۆر جوتیار عادلم بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەت و دکتۆر کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان، سیمناری هەفتەی دیبلۆماسی کوردی لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەددین بەرێوەچوو.
ئەوانەی سیمیناریان پێشکەشکرد بە گشتی تیشکیان خستە سەر چەمکی دبلۆماسییەت و پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان، هاوکات چەندین نمونەی زیندویان لەبارەى چۆنیەتى بەرەوپێشبردنى پەیوەندی دبلۆماسی و گیروگرفتەکانى کاری دبلۆماسی و چونیەتی چارەسەکردنیان خستە روو، لەهەمانکاتدا ئاماژەیان بەچارەسەرکردنى کۆمەڵێک قەیرانی دبلۆماسیدا، کە لە ڕابردوودا ڕوویانداوە و، بە ئەزموونی ئەمرۆ لەکاری دبلۆماسیدا دەتوانرێ چارەسەر بکرێن.
بە گشتی ئەوەیان دووپاتکردەوە سەرەڕای ھەموو ئەو نەھامەتیانەی بەسەر گەلی کوردا ھاتووە، قەوارەی سیاسیی و دبلۆماسی گەلی کوردستان فراوانی بە خۆیەوە دەبینێ کە ئەم جۆرە پێشکەوتنەش سەرلەنوێ ئومێدی بۆ گەلی کوردستان زیندوو کردەوە بۆ ھەنگاونان بەرەو ئامانجی باڵاتر.