بە گوژمەی دوو ملیار دینار ڕێگایەكی سەرەكیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران قیرتاو دەكرێت

لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، دەست كراوە بە قیرتاوكردنی ڕێگای سەرەكیی دۆڵی زەرزێ‌ لە سنووری قەزای سیدەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

 هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سەرجەم سێكتەرەكانی سنوورەكەمان بەردەوامن، یەكێك لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی ناوچەكەش دوای چاككردن و فراوانكردنی دەست كراوە بە قیرتاوكردنی ڕێگای دۆڵی زەرزێ‌ لە سنووری قەزای سیدەكان.”

ئاشكراشی كرد: “درێژیی ڕێگاكە زیاتر لە 11 كیلۆمەترە و بە گوژمەی دوو ملیار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن جێبەجێ‌ دەكرێت.’

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *