وەزارەتی پلاندانانی عێراق: 79%ی منداڵان لە عێراق ئینتەرنێت بەکاردەهێنن

ئامارێكی وەزارەتی پلانانی عێراق ئاشكرای دەكات،بەكارهێنانی مۆبایل لە نێو منداڵان زۆر زیادی كردووە و دووپاتیشی دەكاتەوە، ڕێژەی ئەو خێزانانە كە لە ماڵەوە هێڵی ئینتەرنێتیان هەیە بۆ 87% زیادی كردووە.

عەبدولزەهرە هنداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراقی فیدراڵ، رای گەیاند: “دەزگای سەنتەری ئامار، ڕاپرسییەكی لەسەر بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەكان بۆ خێزان و تاك بۆ ساڵی 2022 ئەنجامدا و دەركەوت 68% عێراقییەكان كە تەمەنیان لە سەرووی 5 ساڵەوەیە مۆبایل بەكاردەهێنن و رێژەی بەكارهێنانی تەلەفۆنیش لای رەگەزی نێر دەگاتە 90% لەبەرامبەردا 81%یان رەگەزی مێن.”

ئاماژەی بەوەش دا، ئەنجامی راپرسییەكە دەریخستووە رێژەی ئەو كەسانەی مۆبایل بەكارناهێنن تەنیا 14% بووە.

عەبدولزەهرە هنداوی رونیشی كردەوە: “رێژەی بەكارهێنانی مۆبایل لە پارێزگای بەغداد زۆرترینە و گەیشتووەتە 97% دواتر پارێزگای نەجەف بە ڕێژەی 93%، دواتر پارێزگای كەركوك پلەی چوارەمی بەدەستهێنا بە ڕێژەی 92%.”

جەختیشی كردەوە، ئەنجامی ڕاپرسییەكە دەریخستووە كە ڕێژەی ئەو كەسانەی تەمەنیان سەروو 5 ساڵە و مۆبایلی زیرەك بەكاردەهێنن گەیشتووەتە 92%.

بەرپرسەكەی پلاندانی عێراق ئاشكراشی كردووە، ڕێژەی ئەو كەسانەی ئینتەرنێت بەكاردەهێنن كە تەمەنیان 5 ساڵ و سەرووترە، گەیشتووەتە 79%.

دووپاتیشی كردووەتەوە، ئەنجامی ڕاپرسییەكە ئاماژە بە زیادبوونی ڕێژەی ئەو خێزانانە دەكات كە لە ماڵەوە هێڵی ئینتەرنێتیان هەیە بۆ 87% زیاد بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *