بڕیاری تاپۆکردنی زەوییە سندووقییەکان کۆیەش دەگرێتەوە

قایمقامی کۆیە ڕایگەیاند، بڕیاری تاپۆکردنی زەوییە سندووقییەکان سنووری قەزای کۆیەش دەگرێتەوە و لە سبەی یەکشەممەوە دەست دەکرێت بە وەرگرتنی مامەڵەی هاووڵاتییان.

تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هاوشێوەی شار و ناوەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە سنووری ئێمەش ژمارەیەکی زۆر زەوی سندووقی هەیە کە تا ئێستا تاپۆ نەکراون، بۆیە دوابەدوای دەرچوونی ڕێکارەکانی تایبەت بە مامەڵەی تاپۆی زەوی سندووقی، ئەو بڕیارە سنووری ئێمەشی گرتەوە”.

گوتیشی: “بۆ ئەو مەبەستە هەر هاووڵاتییەکی شاری کۆیە کە مەرج و ڕێکارەکانی تایبەت بە زەویی سندووقی دەیگرێتەوە، دەتوانێت لە سبەی یەکشەممەوە ٢٠٢٣/١٠/٢٢ داواکاری پێشکەش بە قایمقامیەتی قەزای کۆیە بکات، بۆ ئەوەی کاری پێویستی بۆ بکرێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *