پرۆژەی ئاوی دوو گوندی قەزای سیدەكان جێبەجێ‌ دەكرێت


لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست كراوە بە جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی دوو گوندی سنووری قەزای سیدەكان.

ئیحسان چەڵەبی، قایمقامی قەزای سیدەكان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: لە بەردەوامیی كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا دەست كراوە بە دروستكردنی دوو پرۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ هەریەك لە گوندەكانی شیشكان و تۆبزاوە لە سنوری قەزاكەمان”.

 قایمقامی قەزای سیدەكان گوتیشی: پرۆژەكە لەسەر داهاتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، بە گوژمەی 40 ملیۆن دینار، دەست بە جێبەجێكردنی كراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *