دەستەی مافی مرۆڤ وانەکانی خوێندن دەباتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنی باڵا

لە چوارچێوەی گەشەپێدانی هۆشیاریی تاک و ئەو ئەگەرانەی لەبەردەمیان دەکرێتەوە، دەستەی مافی مرۆڤ لەگەڵ زانکۆکان ڕێک دەکەوێ بۆ خوێندنی مافی مرۆڤ تێیاندا.

 ئەمڕۆ هەریەک لە زانکۆی جیهان و دەستەی مافی مرۆڤ ڕێک کەوتن بۆ هاوکاری لە خوێندن و هەماهەنگی و خوێندنی وانەکانی مافی مرۆڤ لە تەواوی قۆناغەکانی خوێندن لەو زانکۆیەدا.

مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، گوتی: ”ئەم ڕێککەوتنە بۆ خوێندن و گەشەپێدانی هۆشیاری و هەماهەنگیی ویستی فراوانبوونی تێگەیشتنی مافەکانی مرۆڤە، ئێستاش کە لەگەڵ ئەو زانکۆیە ڕێک دەکەوین لە هەموو بوارەکانی هەماهەنگی لەو پێناوەدا کار دەکەین. بۆیەش پێمان باشە کە زانکۆ و ناوەندە زانستییەکانی دیکەش ئەو هەنگاوە بنێن.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *