گرفتی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاكی شار و شارۆچكەكانی ئیدارەی سۆران چارەسەر دەكرێت

بۆ فڕێدان و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی زبڵ و خاشاكی شار و شارۆچكەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گرێبەستێك بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ كۆمپانیایەك كرا.

لەم بارەیەوە، خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پرۆژەی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك لەلایەن كۆمپانیای (باڵ هیزڵ) جێبەجێ دەكرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ، پێویستە لەسەر كۆمپانیا بەپێی گرێبەستی ئەنجامدراو، زبڵ و خاشاكی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان ڕۆژانە فڕێ بدرێت، هەروەها زبڵ و خاشاكی كۆڵان و شوێنی نیشتەجێبوون ڕۆژێك نا ڕۆژێك، هی گوندەكانیش هەفتانە دوو ڕۆژ فڕێ بدرێت”.

گوتیشی: “داوا لە دانیشتووانی سنووری شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان و گوندەكانی دەوروبەر دەكەینەوە، لە كاتی بوونی هەر سەرپێچیەك و كەموكووڕییەك لەلایەن كۆمپانیا ژمارە تەلەفۆنەكانی بەرپرسانی خزمەتگوزاریی شارەوانییەكانی سنوورەكەمان لە لیستێكی هاوپێچ تۆمار كردووە و دەتوانن پەیوەندییان پێوە بكەن، یان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە لێژنەی سەرپەرشتیاری كارەكانی كۆمپانیای ناوبراو بكەن، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *