سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دوو ئۆتۆمبێلی پەکەکەی لە سنووری قەزای سیدەکان کردە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دوو ئۆتۆمبێلی لە گوندەکانی بێجوانان و داسنی لە سنووری قەزای سیدەکان کردووەتە ئامانج و دەگوترێت ئەو دوو ئۆتۆمبێلە هی چەکدارانی پەکەکە بوون.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانە گیانییەکانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە، بەڵام زانراوە کە هەردوو ئۆتۆمبێلەکە سووتاون.