ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگەی چەمچەماڵ ـ سەنگاو، ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل ڕووی دا، لە ئەنجامدا چوار کەس لەناو هەردوو ئۆتۆمبیلەکەدا بریندار بوون.
دوای ڕووداوەکە، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەست پێ کردووە.