تەرمی گەنجێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێو رووبارێکدا دۆزرایەوە و باوکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە گوللەبارانکردنی کوڕەکەی تۆمەتبار دەکات.
پیاوێکی کوردی دانیشتووی (گوندی نەنەی) سەر بە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پاش ئەوەی بە گوتەی کەسوکارەکەی، لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەڕفێندرێت، تەرمەکەی لە ڕووباری گەردلانی دەڤەرەکە دەدۆزرێتەوە.
عەبدوڵا پوورسادقی باوکی گەنجە کوژراوەکە بە ی ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشەممەی رابردوو لە گوندی نەنەی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزێکی ئەمنیی ئێرانەوە کوڕەکەی ڕفێندراوە و تا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی چارەنووسی نەبووە.
عەبدوڵا پورسادقی ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە پاش دوازدە کاتژمێر، لە ڕۆخی ڕووباری گەردلانی، تەرمی ئیدریس پوورسادقی کوڕی بە کەلەپچەکراوی دۆزراوەتەوە.
گوتیشی پاش ئەوەی کوڕەکەیان بە شێوەکی دڕاندە گوللەباران کردووە، تەرمەکەیان بەدەست و پێوەندکراوی لە ڕووباری گەردلانی فڕێ داوە.
جێگەی باسە تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکانی ئێران لەمبارەیەوە هیچ زانیارییەکیان نەخستووەتە ڕوو.