ئەمڕۆ (٢٩|١٠|٢٠٢٣) زانکۆى هەڵەبجە بە هەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوى ڕۆشنبیریى جەمال نەبەز، چوارەمین کۆنفرانسى زانستیى نێودەوڵەتیى زانستە مرۆییەکانى بە ناونیشانى (کورد و کوردستان لە سەرچاوە و بەڵگەنامە بیانییەکاندا) بەڕێوە برد.
د. نەریمان عەبدوڵا، سەرۆكی لیژنەی زانستیی كۆنفرانسەكە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەم كۆنفرانسە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا توێژەران جگە لە هەرێمی كوردستان لە شەش وڵاتی جیاوازیشەوە بەشدارن، ٢٩ توێژینەوە بۆ كۆنفرانسەكە لەلایەن لیژنەی زاستی و هەڵسەنگێنەرانەوە پەسەند كراوە و لە چوارچێوەی شەش پانێڵدا پێشكەش دەكرێن”.
گوتیشی: ”بابەتەكان لە باسی مێژوو، كۆمەڵایەتی، زمان و ئەدەبی كوردی، جوگرافیا، سیاسەت، ئایین و ژن پێك هاتوون.”