لە ناحیەی دیانا ئەندامانی خێزانێک ژەهراوی بوون

دوای ئەوەی ئەندامانی خێزانێك لە ناحیەی دیانا بە گومانی ژەهراویبوون بە پەنیر و ژاژیی كوردەواری، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕۆژهەڵات لە شاری هەولێر كران، دەست بەسەر بڕێك پەنیردا گیرا و ڕەوانەی تاقیگەی پشكنین كرا.

لەم باریەوە ئەرسەلان ئەحمەد، سەرپەرشتیاری لیژنەی ئابووریی ناحیەی دیانا لە سنووری قەزای ناوەندیی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە كە خێزاێك لە دیانا بە گومانی تووشبوون و ژەهراویبوون بە پەنیر و ژاژیی كوردەواری، لە نزیكەوە ئەندامانی لێژنەكەمان سەردانی ئەو خانەوادەی كرد، كە ئێستا لە نەخۆشخانەی ڕۆژهەڵات لە شاری هەولێر لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدان.”

 گوتیشی: “لەلایەن لێژنەكەمانەوە دەست بەسەر پیكابێك و دووتەنییەكدا گیراوە كە 150 كیلۆ پەنیر و هەنگوینیان پێ بووە، ڕەوانەی تاقیگە كران بۆ دڵنیابوون لە تێكچوون و ژهراویبوونیان”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *