دووکان.. تانکەرێکى سووتەمەنى وەرگەڕا و سووتا

کەمێک پێش ئێستا لە نزیک ناوچەى پیشەسازیی شارۆچکەى دووکان، تانکەرێک کە سووتەمەنیى بار کردبوو، وەرگەڕا و سووتا.

بەپێى زانیارییەکانى (باسنیوز) ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/11/2023 تانکەرێکى گواستنەوەى سووتەمەنى لەسەر ڕێگەى دووکان بۆ خەلەکان نزیک ناوچەى پیشەسازى وەرگەڕا و بەتەواوەتى سووتا.

دواى ڕوداوەکە تیمە فریاگوزارییەکانى سنوورەکە گەیشتنە شوێنى ڕوداوەکە و توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و شوفێرەکەش کە بەسەختى بریندار بووە گواسترایەوە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە دەستى پێ کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *