هاووڵاتییان لەبارەی مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت ئاگادار دەکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان لەبارەی مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت ئاگادار دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: “لە ڕۆژی یەکشەممە 5/11/2023، بەڕێوەبەرایەتیمان تەنھا کار بە کارتی زانیاری ناو شاری سلێمانی دەکات واتە کار بە کارتی زانیاری ھیچ شار و شارۆچکەیەکی تر ناکرێ لەبەر ئەوەی لە ھەموو شارو شارۆچکەیەک بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت یان نوسینگەی پاسپۆرتی ھەیە.”

ئەوەش خراوەتە روو: “ئەوانەی کارتی زانیاریان شاری ھەڵەبجەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ھەڵەبجە بکەن، ئەوانەی کارتی زانیاریان ڕاپەڕینە سەردانی نوسینگەی پاسپۆرتی ڕانیە بکەن، ئەوانەی کارتی زانیاریان ناوچەکانی گەرمیانە سەردانی نوسینگەی پاسپۆرتی کەلار بکەن، ئەوانەی کارتی زانیاریان چەمچەماڵە سەردانی نوسنیگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ بکەن.”

ئەوەش خراوەتە روو: “کاتێک حجزی پاسپۆرت کرایەوە تەنھا ئەو کەسانە پڕی بکەنەوە کە کارتی زانیاریان سلێمانیە، ئەگەر کارتی زانیاریت سلێمانی نەبوو، حجزەکەشت ھەبوو ناتوانین کارت بۆ بکەین، بۆیە داواکارین لە ھەموو ھاووڵاتییان ھاوکارمان بن و کە کارتی زانیاریت سلێمانی نیە پێویست ناکات لە سیستەمەکە حجز بکەیت و مافی ھاووڵاتییەکی تر بفەوتێنێ کە کارتی زانیاری سلێمانیە.”

روونیشکراوەتەوە: “لە ھەموو بەڕێوەبەرایەتییە پاسپۆرتەکانی ھەموو شارەکانی عێراق کار بەو رێنوێنییە دەکرێت کە کارتی زانیاری تەنھا بۆ سنووری ئەو ناوچەیە دەبێت کە نووسینگەی پاسپۆرتەکەی تێدایە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *