ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی میلیشیایەكی عێراقی كە ناویان لەخۆ ناوە (بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق)، ئاشكرای كرد ئامانجێكی ئیسرائیلیان لە شاری ئیلات بۆردوومان كردووە.
ئەم میلیشیا عێراقییە دوێنێ شەو بۆ یەكەم جار هێرشكردنە سەر ئیسرائیلی راگەیاند و ئەمڕۆش ئاشكرای كرد كە بۆ جاری دووەم هێرشیان كردووەتە سەر ئیسرائیل، ئەمەشیان وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ئەنجام داوە.
میلیشیا عێراقییەكە دەڵێ له‌پێناو پشتیوانیكردن له خه‌ڵكه‌كه‌یان له غه‌ززە و وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكه‌كه‌یان له غه‌ززه، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئامانجێكیان له شاری ئیلات پێكاوه.
دوای ئەوەی رۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌م، چەكدارانی حەماس زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد و تەلبەندی سنووریی نێوان غەززە و ئیسرائیلیان بڕی، سوپای ئیسرائیل وەك وەڵامدانەوەیەك بە چڕی دەستی بە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە کرد.