ئەمشەو گوتەبێژی فەرمیی سوپای ئیسرائیل رای گەیاند هێزەكانیان لە غەززە ڕووبەڕوو شەڕ لەگەڵ چەكدارانی حەماس دەکەن و ئێستا بە تەواوی شاری غەززەیان گەمارۆ داوە.
گوتەبێژەكە رای گەیاندووە كە هێزەكانی سوپای ئیسرائیل لە دەریا و وشکانییەوە هێرشەكانیان بۆ سەر غەززە ئەنجام دەدەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە كە هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە هێرشیان کردووەتە سەر دەیان پێگەی چەكدارانی میلیشیای حزبوڵا لەسەر سنووری لوبنان.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دووپاتی كردووەتەوە كە سوپای وڵاتەكەی تەنها بە نیوەی هێزی خۆی چالاکییەكان ئەنجام دەدات و ئامادەیە بە خێرایی لە هەموو بەرەکاندا بجووڵێ.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئێستا ئامانجی ئەوان نەهێشتنی حەماسە، کەسیش ناتوانێ لەم ئەركەیاندا سەرقاڵیان بکات.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رەتی كردووەتەوە كە هیچ ئاگربەستێك لەسەر مێزی گفتوگۆ بێت لەگەڵ حەماسدا، بەڵكو گوتی ئەرکی ئەوان نەهێشتنی حەماسە.
لە كۆتاییشدا ئاشكرای كرد كە لەوەتەی دەست پێكردنی شەڕەوە، 335 ئەفسەر و سەربازی ئیسرائیلی کوژراون.