دوو كەس لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە دوكان گیانیان لەدەست دا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە سنووری قەزای دوکان، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەست دا.

ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای خەلەکان ـ دوکان بووە کە دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا کێشاوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون.

دوای ڕووداوەکە، قوربانییەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *